ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، داوود ڕه‌زه‌وی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، به‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی تارانی گه‌وره گوازرایه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بۆ زیندان له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی داوود ڕه‌زه‌وی دژایه‌تیان كردووه. داوود چه‌ندین نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه و پزیشكیان پێشتر خوازیاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و چالاكه كرێكارییه ببوون به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕه‌زامه‌ندیان نیشان نه‌دا. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داوود ڕه‌زه‌ویان بۆ زیندان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی تارانی گه‌وره ڕاگوێزراون له حاڵێكدا هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كراوه. نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی گیانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌بێ به زووترین كات ئازاد بكرێت.