” داوود عەبدوڵڵاهی”، بەندکراوی بیرمه‌ندی خەڵکی مەهاباد کە به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، دوای ١٤ ساڵ بەندکران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحه‌ساری کەرەج گوازرایه‌وه.
شایانی باسه كه لە دوو مانگی ڕابردوودا، سزای سێدارەی دوو به‌ندكراوی هاودۆسیه‌ی داوود به ناوه‌كانی “قاسم ئابه‌ستە” و “ئەیووب کەریمی” جێبەجێ کراوە. “داوود عەبدوڵڵاهی” و شەش چالاکی بیرمه‌ندی کوردی دیکە بەناوەکانی “ئەیووب کەریمی”، “فەرهاد سەلیمی”، “ئەنوەر خزری”، “خوسرەو بەشارەت”، “کامران شێخە” و “قاسم ئابه‌ستە” بە تۆمەتی کوشتنی “عەبدوڵڕەحیم تینا”، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “مۆقهیسە” بەتۆمەتهكانی وەک “چالاکی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئەندامەتی له گرووپە دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “افساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.