“دانا قوربانی” برازای هه‌میشه زیندوو “حه‌یده‌ر قوربانی” به‌ندكراوی سیاسی ئێعدام كرا‌و، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌راری به‌ندكرانی یه‌ك مانگه بۆ “دانا قوربانی” ده‌رچووه. نابراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
