ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئێحسان فه‌ریدی” خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و مه‌حكوم به ئێعدام، بۆ گرتووخانه‌ی ئێتڵاعاتی شاری ته‌ورێز ڕاگوێزرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز كرابوو. ئه‌و هاووڵاتییه پاش ماوه‌یه‌كی لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. به‌ڵام دیسان كاتی سه‌ردان و بانگهێشتی ئه‌و خوێندكاره له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌انه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات ئه‌كرێت. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “افساد فی العرض“، له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری ته‌ورێزه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.