کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی خالد بایزیدی بۆ نه‌خۆشخانه‌

گواستنهوهی خالد بایزیدی بۆ نهخۆشخانه 1

 

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، “خالد بایزیدی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری شنۆ و ڕاگیراو له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری شنۆ، به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كراوه‌.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ دواتر له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی شاری شنۆ، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای خراپیدۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵ و هه‌روه‌ها پێشنیاری پزیشك بۆ ڕه‌وانه‌ نه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ كراوه‌.