کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “حه‌میده‌ قه‌دردان” بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت

گواستنه‌وه‌ی حه‌میده‌ قه‌دردان بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، “حه‌میده‌ قه‌د‌ردان” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گوازرایه‌وه.

“حه‌میده‌ قه‌دردان” چالاكی مافی ژنانی دانیشتووی شاری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌ ئوستانی گیلان كه‌ دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گوازراوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.