ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوكانی “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و “لوقمان پیشكار” ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵ پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی بۆكان گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” و “لوقمان پیشكار” ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ گوازرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كرابوون و هۆكاری به‌ندكرانیان هیشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.