هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده و دانیشتووی شاری بنا‌و به ناوی “حسێن پایه” كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز گوازراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، “حسێن پایه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بنا‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بنا‌و بۆ زیندانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ته‌ورێز گوازرایه‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.