ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “جووتیار ئه‌شره‌ف زاده” خه‌ڵكی پیرانشار به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
“جووتیار ئه‌شره‌ف زاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٢١ مانگ زیندان گۆڕدرا. هه‌روه‌ها “مه‌هوه‌ش ته‌وه‌سۆلی” هاوژینی جووتیار له‌لایه‌ن دادگای پیرانشاره‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت به دوو ساڵ هه‌ڵگرتنی پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، “جووتیار ئه‌شره‌ف زاده” و “مه‌هوه‌ش ته‌وه‌سۆلی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.