“جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” بازڕه‌سی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی، بۆ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” پاش دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و به‌دوای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، به بڕیاری پزیشكی داد و دادستانی، به شێوه‌ی كاتی نێردرایه مه‌ره‌خه‌سی. ناوبراو داوای كردبوو كه ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ مه‌ره‌خسی ده‌رمانی بگۆڕن، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌ی ڕه‌د كرایه‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه زیندان. “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” مانگی گوڵانی ١٤٠١، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوی دیكه، مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢ به شێوه‌ی نایاسایی بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دوورخرایه‌وه.
