به‌یانی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا ٦٠٠ به‌ندكراوی سیاسی و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به ده‌ستبه‌ند و پێبه‌ند و توندووتیژییه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین گواسته‌وه.
پاش بۆردوومانی زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن ئیسڕائیل، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به توندوتیژیییه‌وه بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره ڕاگوێزران. ڕۆژی ڕابردوو، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی تارانی گه‌وره به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده سه‌ر تیپی ٢ی زیندان و ٤٥٠ بۆ ٦٠٠ به‌ندكراوی سیساسی و ئه‌منیه‌تیان به توندووتیژییه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین گواسته‌وه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێڕێزییه‌وه به‌ندكراوانیان بۆ به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی زیندانی ئێڤین گواستووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی به‌ندكراوانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.