به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ته‌رمی هه‌زارانی قوربانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بۆ گۆڕستانی به‌هشتی سه‌كینه ڕاگوێزراون و بڕیاری ناشتنی به كۆمه‌ڵیان دراوه.
به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، تا ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، ته‌رمی كۆمه‌ڵێكی زۆر له قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانی به‌هشتی سه‌كینه كراوه و به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان یان وه‌رگرتنی ئیزنیان، بڕیاری ناشتنی به كۆمه‌ڵی ته‌رمه‌كان دراوه. شایانی باسه كارمه‌ندانی ئه‌و گۆڕستانه دژ به ئه‌م بڕیاره‌ی ڕژیمه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ئه‌نجامیان نه‌داوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵیان داوه ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه بكه‌ن به به‌لگه‌یه‌ك دژ به كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زۆربه‌ی ته‌رمه‌كان ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدانی له سه‌ره و گومان هه‌یه كۆمه‌ڵێكی زۆریان به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه گیانیان به‌خت كردبێت.
