ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “بێهنام مومتازی” شارومه‌ندی به‌هایی، پاش بانگهێشتی بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی “چووبینده‌ر“ی قه‌زوین كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی ٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠١، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش لێپرسینه‌وه و گواتنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه، حوكمی ٢ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شارومه‌ندانی په‌یڕه‌وی ئایینی به‌هاییه‌ت ده‌ستیپێكردووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان شارومه‌ندێكی دیكه‌ی به‌هایی به ناوی “سۆمه‌یه ڕه‌جه‌بی” له شاری بابۆل سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بۆ گرتووخانه‌ی ساری ڕاگوێزراوه.