به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران و كوردستان، به سه‌دان هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕه‌وانه‌ی زیندانی قزلحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج كراون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كراون، بۆ ژووری قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی دووهه‌م ڕاگوێزراون و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. چالاكوانانی مافی مرۆڤ به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم، هوشداریان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به فه‌رمی تۆمار نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر له سه‌ر گیانیان درووست ده‌كات. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌حت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌نده وه‌كوو گرتووخانه‌یه‌ك له نێو زینداندا به كار ده‌هێندرێت و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌ی حكومه‌ته بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت.
