ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شاپوور مورادی” له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ی هه‌تاویدا له شوێنی كاره‌كه‌ی له شه‌قامی “غه‌فوور”ی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تومه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا. شایانی باسه كه ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه.