کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ورمێ 2

ژنێکی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناویسۆما عەلیزادەتەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ بەندی ژنانی ئەو زیندانه‌ گوازرایەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌سۆما عەلیزادە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ  دوابەدوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵه‌كه‌یان، دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.