کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی 3

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، “محەممەدڕەزا مێهرەبان”، بەندکراوی خەڵکی قوروە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای له‌سێداره‌دانی، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌ گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا مێهره‌بان” پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.  ئه‌و به‌ندكراوه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌مه‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.