ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ئه‌مین خورشیدی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كسی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌مین خورشیدی” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ماوه‌ی ١٤ ساڵه له زیندانی ورمێ ڕاگیراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره بدرێت.
