ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، “كیانوش چراغی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له زیندانی ئیلام، به مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیاتر ڕه‌وانه‌ی ژوور تاكه‌كه‌سی كرا.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ی پووشپه‌ڕی ئهمساڵله لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری دیلۆران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه، حوكمی ١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداریه ئێتڵاعاته‌وه، زیانێكی زۆری جه‌سته‌یی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیهوهبهر جه‌سته‌ی كه‌وت و سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.