به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “ته‌یموور خالدیان” به‌ندكاوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری قوروه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌لایر كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناردنی فایلێكی ده‌نگی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری ڕه‌وانه كردنی بۆ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی هه‌مه‌دان له ئارادایه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هه‌یه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی دادگایه‌ك له شاری سریشاوا له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی شاری قوروه كرابوو.