به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “محه‌ممد ڕه‌زا كه‌شمیری” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا كه‌شمیری” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیلاهیه‌ی كرماشانه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ئاست سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه، ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.