کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناویموحسێن عه‌زیزیله‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێوه‌ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موحسێن عه‌زیزیله‌ ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا و ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ پشكێنرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه‌.