کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “بایه‌زید ڕاسخ نیا” ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بایه‌زید ڕاسخ نیا” ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمە، پاش تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی لە پێوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنیەتییەکانی ورمێ لەژێر لێپرسینەوەدایە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.