له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی: “په‌یمان سه‌ڵواتی” پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی ٤ی مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠١ی هه‌تاوی به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، “په‌یمان سه‌ڵواتی”یان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه. شایانی باسه كه ناوبراو ئێستا له به‌ندی “كه‌ره‌نتینه”ی زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگێراوه.