ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی ەرمانان، به‌ندكراوێك بە ناوی “حەسەن ماملێ‌ئازەر” خەڵکی گوندی “گامێش گۆلی” سه‌ر به شاری میاندووئاو، بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە.
به‌پێی ڕاپۆتهڕكان، “حه‌سه‌ن ماملێ ئازه‌ر” ڕۆژی پینجشەممە ٩ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، بە بێ بەڵگەی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئەمنییه‌کانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینەوە، ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی بۆکان گوازرابۆوە. شایانی باسه كه ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوە.