کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی “تارانی گه‌وره”‌ بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی تارانی گه‌وره‌ بۆ زیندانی 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م ٤٨ به‌ندكراوی سیاسی زیندانیتارانی گه‌وره‌به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ له‌ به‌نده‌كانی ١ بۆ ١٠ی زیندانیتارانی گه‌وره‌“‌ بۆ به‌ندی ٦ی زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه‌ و له‌م كاته‌دا ڕێگه‌یان پێ نه‌داون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بگرن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ زیندانیانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامینیش بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگه‌ێزرابوون.