ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به بیانووی شایی كردنی به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ندی به‌ندی ١٥ پاش مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوانی نێو به‌نده‌كه و زیندانیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیر و به‌هه‌شتی له ده‌ست شایی كردنی خوێندكاران پاش مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و هاوڕێكانی، وه‌زاڵه هاتوون و له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تووندیان له خوێندكاران كردووه.