به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی زیندانی ورمێ به‌شێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌و شاره‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه و ئه‌و كرده‌وه نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجام دراوه و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ، وڵامی ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی كه‌س و كاری زیندانیان ناده‌نه‌وه. هاوكات ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه و خوازیاری پاراستنی گیانی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.