ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، “بابه‌ك به‌هرامی” چالاكی مه‌ده‌نی كورد به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌ریوان كرا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خومه‌ینی و عه‌لی خامنه‌یی” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی ٩٦ ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی بێبه‌ش كرابوو.