کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی ئێدریس كارساز بۆ زیندانی شنۆ

گواستنه‌وه‌ی ئێدریس كارساز بۆ زیندانی شنۆ 1

ئێدریس كارساز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی شنۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌ز، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٣٦ مانگ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزرا.

ئێدریس كارساز هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار چالاكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی خه‌ڵكی شنۆ، مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، مانگی گه‌لاوێژی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا. ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٣٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.