“ئومید قه‌دیمی” برای هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری دیوانده‌ره، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه گوازرایه‌وه.
“ئومید قه‌دیمی” ڕۆژی ١٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له كاتێكدا له نێو ئۆتومبێله‌كه‌ی خۆیدا بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ركرا. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا” بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی زیادی كردووه و هێزه ئه‌منیه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان دوو هێنده كردووه.