ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، ئومید ئیبراهیمی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ پاش ٢٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، ئومید ئیبراهیمی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی ڕه‌شید فه‌قێ زاده و یاسر شه‌ریفیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. ئه‌و سێ شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان ڕوون نه‌كراوه.