“ئه‌یووب جه‌وان پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز كه سێ حه‌فته له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌یووب جه‌وان پور” ناسراو به “ئالان” مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. شایانی باسه كه “ئه‌یووب جه‌وان پور” له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ڕۆژی سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگوێزرا.
