ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، ئه‌میر ڕه‌حمانی شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ئه‌میر ڕه‌حمانی ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش هه‌یه و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی، یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.