ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ئه‌سکەندەر لوتفی”، وتەبێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی موعه‌لیمانی ئێران، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی شورای سنفیی مۆعه‌لیمانی ئێران، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕۆژی سێشەممە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوه ڕەوانەی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین کراوه. نابراو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه: به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات پییان وتووه كه به زووترین كات ڕه‌وانه‌ی به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین ده‌كرێت. “ئه‌سکەندەر لۆتفی”، وتەبێژی موعه‌لیمانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی گوڵانی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ “مەسعوود نیکخا” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” لە خۆپیشاندانی سەراسەریی فەرهەنگیانی ئێران دەستبەسەر کران.
