ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌سعه‌د سدیقی، ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵۆی سه‌قز، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌سعه‌د سدیقی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازرایه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه كراوه و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.