ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی پاش دوو مانگ به‌ندكران له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی فه‌شافوویه و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار، بۆ به‌ندی ژنانی سیاسی زیندانی قه‌رچه‌ك ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. پێشتر نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی باوكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه باسی له دیاریكردنی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی بۆ ئازادی كچه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ڕێگه‌ی له ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه گرتبوو.