ئه‌بۆلفه‌زل خوران به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌راك، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له زیندانی ئه‌و شاره بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بۆلفه‌زل خوران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. ئه‌بۆلفه‌زل له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌شه و هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگه‌یان پێ نه‌داوه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا بگرێت. به‌و بۆنه‌وه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ن و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كه‌ن.