ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، ئایهان ئیبراهیمی شارومه‌ندی خه‌ڵكی ورمێ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، ئایهان ئیبراهیمی به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ده ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ئایهان پاش دادگایی كردن به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش ساڵ زیندان سزا درا به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ ناوبراوی به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد.