میلاد ناسری و ئاكام ئه‌مینی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان، پاش ته‌واوبوونی قوتاغی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزران.
ئاكام ئه‌مینی له ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ و میلاد ناسری ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كانیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.