“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ری “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به‌هۆی مانگرتن له خواردن و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
“ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” هونه‌رمه‌ند و كاریكاتۆریست یه‌كه‌م جار ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به‌هۆی كیشانی كاریكاتۆری نوێنه‌رانی مه‌جلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو پاش چه‌ند مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا به‌ڵام، سێ حه‌وتوو له‌وه‌پێش بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگوێزرا.