کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوازتنه‌وه‌ی “مۆژگان كاووسی” له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێوین بۆ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج

گوازتنه‌وه‌ی مۆژگان كاووسی له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێوین بۆ زیندانی ناوه‌ندی

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی ڕەزبەر، “موژگان کاوسی” بەندکراوی سیاسی كورد لە بەندیخانەی ئێوین گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، پزیشکانی بەندیخانەی ئێوین پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بە هۆی نەخۆشی دڵ و زەختی خوێنه‌وه‌ ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ و نابێت له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌. شایانی باسە كه‌ “موژگان کاوسی” مامۆستای زمانی کوردی، نوسەر و ژینگە پارێزه‌ و لە خۆپێشاندانەکانی ٢٧ی گەلاوێژ ی ٩٨ بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوکاری لە گەڵ یه‌كێك له‌ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ سزای ٣٦ مانگ بەند کرانی بە سەر دا سەپا.