وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وێنزۆئێلا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان له تویتی شه‌خسی خۆیدا نووسی: یه‌كه‌م كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته.
ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیویه‌تی: هیچ ده‌خاڵه‌تێك له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاه‌وه له‌ئاست ئه‌م نه‌وت هه‌ڵگره ئه‌نجام نه‌دراوه. ڕاشیگه‌یاندووه كه كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی “فۆرێست، فۆكسۆن، پێتۆنیا و كلاوێل” له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س به‌ره‌و وێنزۆئێلا به‌ڕێوه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م كه‌شتییانه هه‌ڵگری یه‌ك ملیۆن و ٥٣ هه‌زار بۆشكه نه‌وتن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، وڵاتی وێنزۆئێلا وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌هۆی گه‌مارۆكان و قه‌یرانی ئابووری، ناتوانێ له پاڵاوگاكانی كه‌ڵك وه‌رگرێت و كۆماری ئیسلامیش به‌هۆی گه‌مارۆكان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ره‌وڕووه.