بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ، دووهه‌م کەشتى نەوت هەڵگرى ئێرانى لە کۆى ئەو پێنج کەشتییە ئێرانییەى کە ناردرابوون بۆ وێنزۆئێلا، گه‌یشتووه‌ته سنورە ئاوییەکانى ئەم وڵاتە.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی وێنزۆئێلاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئەوە كراوه كه كه‌شتی “فۆرێست” بێ كێشه چووه‌ته سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه و هێزەکانى ئاسمانى وێنزۆئێلاش ئەرکى یاوەرى ئەو کەشتییە دەکەن تا دەگاتە بەندەرەکە. ئه‌مه له كاتێكدایه‌ك كه ڕۆژی ڕابردوو یه‌كه‌م كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران به ناوی “فۆرچێن” گه‌یشته سنوره ئاوییه‌كانی وێنزۆئێلا و له به‌نده‌ری “ئێلپالیتۆ” ده‌ستیكرد به رۆكردنی نه‌وته‌كه‌ی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتر میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی “فۆرێست، فۆكسۆن، پێتۆنیا و كلاوێل” له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س به‌ره‌و وێنزۆئێلا به‌ڕێوه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م كه‌شتییانه هه‌ڵگری یه‌ك ملیۆن و ٥٣ هه‌زار بۆشكه نه‌وتن. وێنزئێلا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی کە خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتە لە جیهان، به‌هۆی سزاكانی سه‌ری و قه‌یرانی ئابورییه‌وه ناتوانێت به‌پێی پێویست پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی كار پێ بكات و ئێرانیش روبەڕوى ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یدا و لە ئێستادا نەوت بەرەو ئەو وڵاتە دەنێرێت تا هەردو وڵات لەم ئاڵوگۆڕە سودمەندبن.