کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گه‌یاندنی ڕێژه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٤ و نیو له‌سه‌د بۆ ٣٧٠ كیلۆگڕه‌م

گه‌یاندنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٤ و نیو له‌سه‌د بۆ ٣٧٠ كیلۆگڕه‌م5

گه‌یاندنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٤ و نیو له‌سه‌د بۆ ٣٧٠ كیلۆگڕه‌م5

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووه‌ كه‌ ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگڕه‌م.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، دەسەڵاتدارانی ئێرانی رایانگەیاند، ئاستی یەدەگی وڵاتەکەیان لە ئۆرانیۆمی پیتێنراو گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگرام، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاستی رێگەپێدراو ٣٠٠ کیلۆگڕه‌مە. ئەم راگەیاندنەی ئێران بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی ئۆرانیۆمی وڵاتەکەی، لە کاتێکدایه‌ كه‌ ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەلایەک و وڵاتانی کەنداو لە لایەکی تر بەھۆی پابەندنەبونی تاران بەبەشێک لەو رێکەوتنە هه‌سته‌ییه‌ی كه‌ لە ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان وڵاتانی پەیوەندیدار ئیمزا کراوە زیاتر بووە.