له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خامنه‌یی فه‌رمانی داوه به به‌سیج و سپای پاسداران كه ١١ هه‌زار گه‌ڕه‌كی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران درووست بكه‌ن بۆ وه‌دیهاتنی ڕۆیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
به وته‌ی سه‌رۆكی به‌سیجی ئێران، به شێوه‌ی مامناوه‌ند ٥٠ هه‌زار گه‌ڕه‌كمان له سه‌رانسه‌ری ئێران هه‌یه كه به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ ١١ هه‌زار گه‌ڕه‌ك، عه‌مه‌له‌ن یه‌ك پێنجه‌می گه‌ڕه‌كه‌كانی وڵات ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه. به وته‌ی ناوبراو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له پتر له ٨٠٠ گه‌ڕه‌كی ئێران به‌ڕێوه‌چووه و هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به‌رده‌وامه. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر خامنه‌یی له فه‌رمانێكی دیكه دا خوازیاری به‌شداری به‌رینی هێزه‌كانی سپا و به‌سیج بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك ببوو
