زیاتر لە ههزار و ٣٠٠ ئاوارەی دیکەی موسڵ گەڕانەوە شوێنی خۆیان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش رایگهیاندووه كه ئامادەکاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کراوە.
“عەلی عەباس جیهانگیر”، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووه، بەهاوکاری وەزارەت و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ههزار ٣٢٦ ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکان، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا. هاوکات لە ماوەکانی رابردوودا، نزیکەى ٧٢ هەزار بنهماڵه گەڕانەوە سنورى پارێزگاى نەینەوا