کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسیی بۆ زیندانی ورمێ

گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسیی بۆ زیندانی ورمێ

گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسیی بۆ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چوار بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوون و نزیکەی مانگێک پێش ئێستا بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرابوونەوە، سەر لەنوێ گەڕێندرانەوە بۆ ئەو زیندانە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی هەینی ١٢ی مانگی گوڵان چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “کەماڵ حسێن ڕەمەزان”، “ئەحمەد تەمویی”، “عەلی ئەحمەد سولەیمان” و “ئیبراهیم عیساپوور” دوای نزیکەی یەک مانگ گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ئەو زیندانە ڕاگیراون. شایانی باسه‌، ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە ئه‌مساڵ بە شێوەیەکی لەناکاو بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرابوونەوە و لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەگرتووە.