بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان” بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ٦ ڕۆژ سەرلەنوێ گهڕێندرایهوه بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان لە زیندانی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە. کەماڵ حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستان، لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر کران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤، لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا. بە هۆی ئەوەی کە کەماڵ حەسەن ڕەمەزان حوکمی دادوەری قەبووڵ کردبوو، حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.