به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسیی کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە زیندانی ورمێهوە بۆ زیندانی خۆی ڕاگوێزرابوو، سهر لهنوێ گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی گوڵان، “مستەفا سەبزی”، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی ماکۆ بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا. ئەم بەندکروە سیاسییە ماوەی سێ ڕۆژ لە بەندی دەروونناسیی گرتووخانەدا ڕاگیراوه. شایانی باسه، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نیسبەت وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داواکاریی ناوبراو بۆ ڕاگوێزرانی بۆ زیندانی زێدی خۆی واتە ماکۆ و هەروەها بێبەشکران لە مافی مەرەخەسی، مانی لە خواردن گرتبوو. ڕاگوێزرانی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ لەکاتێکدایە کە ناوبراو سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، پاش دوو جار مانگرتن لە خواردن لە زیندانی ورمێوە بۆ زیندانی ماکۆ کە داواکاریی ناوبراو بوو، ڕاگوێزرابوو، بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەی ماکۆ وەریان نەگرتبوو و دواتر بۆ زیندانی خۆی ڕاگوێزرابوو.